ساڵح موسلیم: ئاگربەستمان قبوڵكرد، بەڵام توركیا ڕێككەوتنەكەی قبوڵنەكردووە

21/10/2019 - 10:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەیەدە باس لەدواین پێشهاتەكانی باكوری سوریا دەكات، هەروەها دەنگۆی بونی وەفدێكی كوردانی سوریا لە ئەمریكا پشتڕاستدەكاتەوە، هاوكات وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە دەنگۆی گفتوگۆی نێوان حكومەتی سوریا و توركیا بەنهێنی چەندە ڕاستە؟


ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەیەدە، ڕایگەیاند:" توركیاو ھێزەكانی ئۆپۆزیسۆنی سوریا ئەوانیش "چەتە"ی توركیا-ن ئەوەی لەژێر سێبەرو چەتری توركیا دەیكەن بەپشتیوانی توركیا دەیكەن ئەوان بۆخۆیان نایكەن ئەوان لەگەڵ توركیا-ن دوێنێ توركیا بەفڕۆكە بۆردومانیكرد لە گوندی "زەرگانە"دا "شەھید" ھەیە توركیا لەسەر سنورەوە تۆپباران دەكات پشتیوانی ئەوان دەكات بەپشتیوانی ئەو چەتانە ھێرش دەكەن دوێنێ دیواری سنورەكەیان بۆشكاندون لایان بردووە بۆئەوەی بێنە ناوەوە."

هەروەها وتیشی:" ئێمە پێشتریش دەمان زانی ئێمە ڕێگەماندا ئاگر بەست قبوڵبكەین بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بۆ دیالۆگ بۆ دانیشتن بۆ ڕێككەوتن و گفتۆگۆ ئاگر بەستمان قبوڵكرد بەڵام دوای ئەوەی توركیا و ئەمریكا ڕێككەوتن زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێككەوتنە قبوڵنەكراون گەلی ئێمە رەتی دەكاتەوە پێویستە ئەم بابەتانە لێك جیابكرێنەوە كاتێك ئێمە ئاگر بەستمان قبوڵكرد بۆئەوەی دیالۆگ بكرێت ڕێگای دیالۆگ بەكار بێنن بەڵام ئێستە توركیا قبوڵی ناكات توركیا نەیھێشتووە ئاگربەستەكە سەربگرێت."

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەیەدە ئەوەی خستەڕوو توركیا پابەندی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ ئەمریكا نیە، لەو ڕوەوە كە بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند: وتی:" ئێستا كەس نیە ھێزی ئەمریكیش نیە ھێزەكانی ئەمریكا كشاونەتەوە بەڵام پێویستبو چاودێری ھەبوایە بیزانیایە كێ پابەندی ئاگربەستەكە ئەبێت كێ پابەند نابێت بۆیە هیچ چاودێریەك نیە لە ئێستادا."

ساڵح موسلم ئەوەشی خستەڕوو:" لەدوای ڕێككەوتنەكەی توركیا و ئەمریكا شەڕ و هێرشەكانی توركیا نەوەستاوە ھەندێك سست بوە لەهەندێك شوێنی دەرەوەی سەرێكانی و تلئەبیەز، بەڵام بڵێی ڕاوەستاوە ڕا نەوەستاوە بەردەوام توركیا ھێرش دەكەن بەڵام لەگەڵ ئەمریكا چیان ھەیەو چی لەنێوان ئەواندایە نازانم ئەوە بە ئێمە ناڵێن."


سەبارەت بە هەڵوێستی حكومەتی سوریا لە ئێستادا بەتایبەت پاش ئەوەی ڕێككەوتنیان لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد و كوردەكان كرد، ساڵح موسلیم وتی" ئێستا ھەڵوێستی خۆیان بەڕونی دەڵێن، دەڵێن توركیا بێت و خاكی ئێوە كە خاكی سوریایە داگیربكات قبوڵی ناكەین ئاشكرا دەیڵێن سوریاش دەنگی خۆی ھەڵئەبڕێت بەڵام بە پراكتیكی ئەوان شتێكیان نەكردوە بەڵام لەھەندێ شوێن لەگوندەكانی عەین عیسا سوپای سوریا شەڕیكرد سەربازی سوری كوژران ھەندێك لە "چەتە"كانیش كوژران بەڵام شتێكیان نەكرد ئەوان بەقسە ئەیڵێن بەڵام بەپراتیكی ھیچیان نەكردوە، توركیاش بۆمبارانی گوندەكان دەكات و بابەتی كیمیایی ھەیە كیمیا باران دەكات منداڵ پێوە ئەبێت ژن پێوە ئەبێت بۆئەمەش ئەبێت سنورێكی بۆ دابنێیت لەبەر ئەوە بۆ تاكتیك لەھەندێ گوند بكشێنەوە بۆئەمەش ئەوانە بابەتی سەربازین فەرماندەكانی ھێزی سوریای دیموكرات بڕیار دەدەن."


"لەهەندێك شوێن بەڵگە هەیە كە توركیا چەكی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە "
دەربارەی ئەوەی ئایا بەڵگەیان هەیە توركیا چەكی فسفۆڕی قەدەغەكراوی بەكارهێنابێتلەهێرشەكانیدا؟ ساڵح موسلیم دەڵێت" بەڵێ ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە پزیشكەكانیش ئاماژەیان پێكردوە بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئێمە ھی نێودەوڵەتیمان ئەوێت بانگەواز لەوان دەكەین ئەگەر ھەڵەش نەبم ھەندێك لەو بریندارانە ئێستە براونەتە دەرەوە بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەكێك بەكار ھاتووە؟ ئەوەشی كە لەبەردەست پزیشكەكانی ئێمە ھەیە تا ئێستە نەسەلمێنراوە ئەویش بەھۆی ئەو ئامێرانەی كە لەبەردەستدا ھەن وەك پێویست نین لەبەر ئەوەش ئێمە بانگەوازیمان لە پزیشكی نێودەوڵەتیكرد بۆ ئەوەی بێن پشكنین بكەن لێكۆڵینەوە بكەن ."

ئایا باس لەبەردەوامی هێڕشەكانی توركیا و زیادبونی ژمارەی قوربانیەكانتان دەكەن بەوهۆیەوە، كەواتە چ سودێكتان بینی لەڕێككەوتنتان لەگەڵ حكومەتی سوریا؟ ساڵح موسلیم لەوەڵامدا وتی" ئەو ڕێكەوتنە كەكردمان لەگەڵ سوریا بۆ پاراستن بوو بۆ پاراستنی سنورەكان بوو، بۆ ئەوەی لەو شوێنانەدا ئەوان شەڕبكەن لەگەڵ سوپای سوریا شەڕ بكەن ئەوان ئێستا لەھەندێك خاڵدا بونیان ھەیە نەیان ھێشتووە یەك مەتر توركیا پێشڕەوەی بكات ئێستا لەدەرەوەی تلئەبیەزو سەرێكانی لەگەڵ ھێزی سوریای دیموكرات لەئەركدان بۆ پاراستنی سنورەكان بێجگە لەمە ڕێككەوتن لەسەر ھیچ شتێكیتر نەبووە بەڵام ئەتوانین لەسەر مەسەلەی سیاسی و ھەتا دەستوریش ڕێك بكەوین."

"سوریا و توركیا كۆبونەوەیان هەیە بەڵام باسی چی دەكەن و بۆچیە؟ ئێمە نازانین "
دەنگۆی ئەوە ھەیە سوریاو توركیا بەنھێنی كۆبونەتەوە؟

لەوەڵامدا ساڵح موسلیم وتی" ئاگامان لێی نیە بەڵام یەكتربینینیان ھەیە ئایا چیبكەن چی نەكەن؟ ئێمە نازانین بەڵام ئێمەش پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموولایەك ھەیەو باشە ھەم بەئەمریكا ھەم بە ڕوسیا و سوریا ھەموویان دەبینین ئنجا چۆن پێك بێین بەڕاستی ئێمەش نازانین."

وابیردەكەنەوە ئەم یەكتربینینەیان بێ ئێوە لەسەر حسابی كوردەكان بێت؟

"كورد چیكردوە ئێمە ھیوادارن ئەم جارە زیانی كورد كەم بێت ئەوەی ماوەتەوە ئێمە بەرخۆدان بكەین بۆ ئەمەش چی لەدەستی ئێمە بێت دەیكەین.(ساڵح موسلیم بەم جۆرە وەڵامی دایەوە."

سەبارەت بەوەی وەفدێكی پەیەدە و كوردانی سوریا كە ساڵح موسلیم یەكێكە لە ئەندامەكانی لە ئێستادا لە ئەمریكان؟ ساڵح موسلیم وتی" نا شتی وانیە من لەوێ نیم بەڵام "ھەڤاڵ ئیلھام ئەحمەد" لەوێ (لەئەمریكا)یە نوێنەری ئێمە نوێنەری خۆسەری لەوێ ھەیە."