هێزەكشاوەكەی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان، گەیشتنە دهۆك

21/10/2019 - 11:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ دووشەممە كاروانێكی ھێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان كشایەوە گەیشتە سنووری پارێزگای دھۆك و لە ڕۆژئاوای ئەنبار جێگیر دەكرێن.

 

میدیای نزیك لە پارتی بڵاوی كردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21-10-2019، كاروانێكی ھێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان كشایەوە و گەیشتە سنووری پارێزگای دھۆك.

 

پێشتر وەزیری بەرگری ئەمەریكا لەسەر كشانەوەی ئەو هێزانە ڕایگەیاندبوو كە ئەم ھێزانە لە ڕۆژئاوای ئەنبار جێگیر دەكرێن.