نوێترین هەڵوێستی ئێران لەسەر لەشكركێشیەكەی توركیا بزانە

21/10/2019 - 11:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئێران دژی دامەزراندنی بنكەی سەربازی توركیایە لە ڕۆژئاوای كوردستان رەتدەكاتەوە.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21/10/2019 ، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران دامەزراندنی پێگەی سەربازی سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕەتدەكاتەوەو دەیەوێت چارەسەری قەیرانی سووریا بە رێگای دیپلۆماسی بێت و پێویستە رێز لە یەكێتی خاكی سووریا بگیرێت.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە توركیا رەچاوی لایەنە مرۆییەكان بكات و قەیرانی سووریا لە رێگەی رێككەتنە واژۆكراوەكانەوە دەبێت.