ترەمپ پلانێك تاوتوێ دەكات، لە كوردیو بیزانە

21/10/2019 - 11:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمریكا پێشنیازێكی نوێ ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا دەكەن و داوای لێدەكەن لەپێناو پاراستنی دووئامانجدا بەشێك لە هێزەكانیان لە سوریا بمێننەوە.

 


بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی، ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی باڵای ئەمەریكی پێشنیازێكیان خستووەتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ھێشتنەوەی ھێزێكی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆ پێكانی دوو ئامانج.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئامانجی یەكەم رێگریكردن لە سەرھەڵدانەوەی داعش و دووەمیشیان رێگریكردن لە ھێزەكانی حكوومەتی سووریا و ھاوپەیمانەكانی لە رووسیا و ئێران بۆ دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتییەكان لە ناوچەكەدا.