سلێمانی... 13 ڕوداوی هاتوچۆ ڕوویدا، 19 قوربانی لێكەوتەوە

21/10/2019 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی یەك هەفتەدا 13 ڕوداوی هاتوچۆ تۆماركراون و بەهۆیەوە 19 كەس بونەتەقوربانی.

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەماوەی هەفتەیەكدا، لەكۆی 13 ڕوداوی هاتوچۆدا كە تۆمار كراون، دوو كەس گیانیان لەدەستداو 17 كەسی دیكەش برینداربوون.