كاروانێكی هاوكارییەكان گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان

21/10/2019 - 11:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كاروانێك لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری باشوری كوردستان كە هاوكاری و كۆمەكی هاوڵاتیان و كوردانی باشوری كوردستانیان هەڵگرتبوو ، گەیشتە رۆژئاوای كوردستان .

 

لە نێوانیان ئەو كۆمەكی و هاوكارییانەی هاوڵاتیان بۆ كوردانی رۆژئاوا ، كە كەناڵی سپێدەش لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئەو هاوكارییانەی پێیگەیشتبوو ، توانی بیگەیەنێتە رۆژئاوای كوردستان .

 

لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو هاوڵاتیانی شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆك و شارۆچكەكان بە دەم بانگەواز و هەڵمەتی هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا چوون ، لە رێگەی هەرسێ رێكخراوی بەختەوەری و هانا و رابیتەی خێرخوازی بە هاوكاری كەناڵی سپێدە ، هاوكارییە مەزن و گەورەكانیان كۆكرانەوە و ، دوێنێ یەك شەممەش ژماریەك لەو بارهەڵگرانە هاوكارییەكانیان گەیاندنە رۆژئاوای كوردستان .