ڕۆژی چوار شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

21/10/2019 - 12:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە (5)ی ئاسایی، ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە 23-10-2019.

دەقی بانگهێشتەكەیە:

بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان

پشت بەستن بە حوكمی برگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بـەڕێزەكانی پـەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاسایی ساڵی یەكەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنـجەمی پـەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 23-10-2019 تكایە لەكاتی دیاریكراودا ئامادە بن.

لەگەڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستا