ئاگادارییه‌ك له‌ به‌شی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه‌

21/10/2019 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ ئاگادارییه‌كدا به‌شی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی "سلێمانی" بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌و فێرخوازانه‌ی له‌ به‌رواری 22/10/2019 تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆریان هه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان راده‌وه‌ستێت.

 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/10/2019، به‌شی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌: "ئه‌و فێر خوازانه‌ی له‌ به‌رواری 22/10/2019 تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆریان هه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان راده‌وه‌ستێت له‌ به‌رواری 22/10/2019 تا به‌رواری 28/10/2019.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: له‌ به‌رواری 29/10/2019 تاقیكردنه‌وه‌كات ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ به‌هه‌مان ریزبه‌ندی، كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌.