كچێك بە دەستی براكەی كوژرا

21/10/2019 - 16:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، كچێكی لاوی خەڵكی كرماشان بە دەستی براكەی كوژرا، بكوژەكەش دەڵێت: “بە هۆی كێشەی خێزانییەوە خۆشكەكەی كوشتووە”.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی دوو شەممە 21-10-2019 كچێكی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵكی كرماشان لە شاری ئیلاهیەی ئەو شارە بە دەستی براكەی كوژراوە.

ڕاشیگەیاندووە، كچەكە تەمەنی ٣٢ ساڵە، بكوژەكەش دوای دەستگیركردنی دانی بەوەداناوە، كە بە هۆی كێشەی خێزانییەوە خۆشكەكەی كوشتووە.