له‌ كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا

21/10/2019 - 17:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 9 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گایه‌كی رێكخراوی به‌در له‌شاری كه‌ركوك رویدا.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیس رایگه‌یاند: كاتژمێر ٥ی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی دووه‌م بۆمبێكی چێندراو له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی راپه‌ڕینی رێكخراوی به‌در ته‌قییه‌وه‌.


وتیشی:"به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ دوو كارمه‌ندی ئه‌و رێكخراوه‌ شیعه‌یه‌ برینداربوون، له‌ئێستادا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر".