بەرپرسێک لە کارەکەی دورخرایه‌وه‌

22/10/2019 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرپرسێکی شارەوانی هەولێر لە پۆستەکەی لادرا و کەسێکی تر لە جێگەکەی دانراوە، بەپێی زانیارییەکان هۆکاری لادانی ئەو بەرپرسەی شارەوانی کەمتەرخەمیی بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر كە ئەمڕۆ (سێشەممە22ی تشرینی یەکەمی2019) بڵاویکردووەتەوە كه‌ وینه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ "عەبدوڵڵا شەمسەدین وەک سەرۆکی شارەوانیی پێنج دەستبەکاربووە لە شوێنی بەڕێوەبەری پێشوو کە بەهۆی کەمتەرخەمیی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە".


سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت:"پێویستە سەرجەم بەڕەێوەبەرایەتی شارەوانیەکان پابەندبن بە دەوامی فەرمی و خۆیان دووربگرن لە رۆتینیات و هەر کەموکوڕییەک".

هەولێر لە شەش شارەوانی پێکهاتووە كە هەریەکەیان چەند شوێنێکی شارەکە بەڕێوەدەبەن، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکانیان پێشتر چەند بەڕێوەبەرێک دوورخراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، لە ئاییندەدا چەند بەرپرسێکی تریش دەگۆڕدرێن و کەسانی شیاو لە شوێنیان دادەنرێن.