پێشبینی كه‌ش وهه‌وا .. هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

22/10/2019 - 15:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان پێشبینی كه‌شو هه‌وای تا كۆتایی ئه‌ممانگه‌  بڵاو كرده‌وه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن تا کۆتایی مانگ ھەرێم  زۆرترین رێژە بارانبارین لەنێوان ٢٥ملم بۆ ٥٠ملیمەتر  ده‌بێت.

پێشبینی :

 وەک دیارە لەماوەی رۆژانی رابردوودا ھەرێم لە ژێر کاریگەری دوو نزمەپاڵەپەستۆدا بووە بووەتە ھۆی دروستبوونی شەپۆلی باران بارین و ھەورە بروسکە لەناوچە جیاجیاکاندا کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ئەمرۆوە بەرەو لاوازی دەچێت تا رۆژانی پێنجشەمە و ھەینی رێکەوتی ٢٤و٢٥ی ئەم مانگە بەھۆی مانەوەی شێی لەشەپۆلەکە ئەگەری دروستبوونی بارستە ھەوری ناوخۆیی ھەیە لەناوچە جیاجیاکاندا بەشێوەی پچرپچر و ھەندێک کات ھەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت ، وە لە سەرەتایی ھەفتەیی داھاتوو رۆژی شەمە رێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠١٩ ھەرێم دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دیکەی باران بارین لەسەرچاوەی دەریایی سوورەوە کاریگەری دەمێنێتەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ زیاتر وە لەم شەپۆلەدا زیاتر ناوچەکانی سنوری رۆژھەڵات و باشوری ھەرێمی کوردستان سودمەند ئەبن لە برێکی زیاتری باران بارین بەگشتی تا کۆتایی مانگ کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت بەشێوەیەکی پچر پچر ....

-بری بارانی پێشبینیکراو بەشێوەی تێکرا تا کۆتایی مانگ نزمترین رێژە لەنێوان ١٠ملم بۆ ٢٥ملیمەتر دەبێت زۆرترین رێژە لەنێوان ٢٥ملم بۆ ٥٠ملیمەتر زیاتر دەبێت .

ئەمەش دواین گۆرانکاری و زانیاریەکان بوون لەسەر رەوشی کەش و ھەوا تا شەپۆلێکی دیکە وگۆرانکاریەکی نوێ زانیاری زیاترمان دەبێتەوە لەرۆژانی داھاتوودا .