ئارایشتگەیەک لە سلێمانی داخرا

22/10/2019 - 16:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەهۆی پابەند نەبوون بەجێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردنەوە ئارایشتگەی دیناگوڵ داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی دەست كوردیو کەوتووە و تێیدا هاتووە”لیژنەی ئارایشتگەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی نەبونی مۆڵەتی كاركردن ئارایشتگەی “دیناگوڵ”یان لە شاری سلێمانی داخست”.


گۆنا سەردار سەرۆكی لیژنەی ئارایشتگەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچونەكانی لیژنەكەیان بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن لە ئارایشتگەكاندا و دوای چەند جارێك ئاگاداركردنەوەی ئارایشتگای “دیناگوڵ” بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی فەرمی كاركرن، بەڵام بەهۆی پابەندن نەبونی خاوەنی ئارایشتگاكە بەهۆی نەبونی مۆڵەت لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی ئارایشتگەكە دراوە و ئەمڕۆ داخرا.