ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت له‌باره‌ی ڕاگرتنى كاره‌كانى ڕوسنه‌فت له‌ هه‌رێمی كوردستان

22/10/2019 - 17:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دواى ئه‌وه‌ى له‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ، كۆمپانیاى (روسنه‌فت )ى روسى كاره‌كانى خۆى له‌ كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگرت ، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند ، راگرتنى كاره‌كانى كۆمپانیا روسییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتییه‌ .


سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رده‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاند رایگه‌یاند :" كۆمپانیاى (روسنه‌فت)ى روسى بڕیارى سه‌رمایه‌گوزارى له‌ هه‌رێمى كوردستانداوه‌ " ، روونیشیكرده‌وه‌ " كۆمپانیاكه‌ كاره‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى راگرتوون ، ئه‌ویش به‌هۆى شه‌ڕه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان " .


سه‌فین دزه‌یى دووپاتیشیكرده‌وه‌ :" كۆمپانیا روسییه‌كه‌ بڕیارى داوه‌ له‌ داهاتوودا له‌ كاركردن له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت " .


جێگه‌ى باسه‌ له‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ، ئاژانسى (ئینته‌رفاكس )ى روسى له‌ كۆمپانیاى (روسنه‌فت )ى گواسته‌وه‌ ، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ى روسیا بڕیاریداوه‌ كاره‌كانى له‌ كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبواسێت
به‌ پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش ، پێشتر هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى كه‌ركوكى به‌ روسنه‌فت فرۆشتبوو ، له‌ پێشه‌كیشدا پاره‌ى وه‌رگرتبوو ، به‌م هۆیه‌ش (3) ملیار دۆلار قه‌رزى كۆمپانیاكه‌ى كه‌وته‌سه‌ر و ، له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵیش توانى نیوه‌ى پاره‌كه‌ى بداته‌وه‌ و ، ئێستاش هه‌رێمى كوردستان ته‌نها (1.4) ملیار دۆلار قه‌رزى ئه‌و كۆمپانیایه‌ ماوه‌ بیداته‌وه ‌ .