باج لەسەر چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی هەڵگیرا

22/10/2019 - 19:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا باج لەسەر كۆمەڵێك بەرهەمی كشتوكاڵی هەڵگیرێت. 

لە نووسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كە بۆ دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل نێردراوە، هاتووە"پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (6547) تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیاریداوە باج لەسەر هێنانی بەرهەمی پەتاتە هەڵگیرێت و رێگابدرێت بەرهەمی تەماتە هاوردەی هەرێم بكرێت لە رێكەوتی 1/11/2019وە".

هەروەها لە نووسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا هاتووە"بڕیاردراوە باج لەسەر هێنانی بەرهەمی (سێو) لە هەموو پارێزگاكان، جگە لە پارێزگای دهۆك، هەڵگیرێت و لە 25/10/2019وە كار بەم بڕیار دەكرێت".