ئاگادارییەك لە كارەبای نیشتیمانییەوە

22/10/2019 - 20:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لە ئێستادا پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەكانی غازی كۆرمۆر تەواوبووە و دۆخی كارەباش ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی كۆمپانیای داناغاز بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەستان بە چاكسازی لە كێڵگەكانی غازی كۆرمۆر، لە ئەمڕۆوە دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی دەبێتەوە

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبوایە چاكسازی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر پێش هاتنی وەرزی زستان ئەنجامبدرایە، چونکە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەکە پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمیكردبوو

هاوکات، ئەمڕۆ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم دەستیان بە زیادكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردەوە، دوای ئەوەی هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكان ئاسایی بووەتەوە.