هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەسەر موچەی 2020، بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیەندرا

23/10/2019 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وەزارەتی دارایی عێراقی ڕایدەگەیەنێت: گفتوگۆی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 قۆناغی پێشكەوتووی بڕیوە ، تاكو ئێستاش پشتی بە نرخێكی جێگیری نەوت نەبەستووە.


رۆژنامەی "الصباح "ی نیمچە فەرمی لێدوانی (ماهر حماد جوهان )ی وەكیلی وەزیری دارایی عێراقی گواستووەتەوە و رایگەیاند : بودجەی گشتی ساڵی 2020 بودجەیەكی كلاسیكی نابێت ، بە پلەی یەكەمیش پشت بە دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق دەبەستێت .

دووپاتیشیكردووەتەوە: ئێستا بودجەی گشتی لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە و ئەوەش پێویستی بە چوار تاكو پێنج قۆناغ دەبێت تاكو دەگاتە دوایین لایەنی پەیوەندیدار بیرۆكەی سەرەكی بودجەی ساڵی داهاتوو پشت بە چۆنیەتی كۆمەكی كردن و پڕكردنەوەی پێویستییەكانی هاوڵاتیان و قەرەبووكردنەوەیان دەبەستێت ، ئەمە جگە لە سەرخستنی پڕۆگرامی حكومەت بۆ دەوڵەت .

باس لەوەشكراوە كە رۆژانە سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت ، پشكی هەرێمی كوردستانیش 250 هەزار بەرمیلە .