دژی بۆردومانكردنی چیای ئەزمەر لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە، گردبوونەوە ئەنجامدرا

23/10/2019 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ چوار شەممە 23-10-2019، لە شاری سلێمانی دژی بۆردومانكردنی چیای ئەزمەر لەلایەن فڕۆكەكانی توركیا گردبوونەوە ئەنجامدراو خۆپیشاندەران داوای هەڵوێست لە حكومەتی هەرێم دەكەن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 23-10-2019، گردبونەوەو دەستی پێكردو خۆپیشاندەران دژی سیاسەتی توركیا و لەشكركێشییەكەی لەبەرامبەر گەلی كورد و كوشتن و ئاوارەكردنیان دروشمیان بەرزكردەوە ، داواشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان كرد رێگری بكەن لە پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا .

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەقینەوەیەك لە چیای ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی ڕویداو بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداو كەسێكی دیكەش برینداربوون، بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی هەرێم ڕوداوەكە هێرشێكی توركیا بووە بۆ سەر دوو كادری باڵای پەكەكە.