روسیا: ئەمریكا خیانەتی لە كورد كرد

23/10/2019 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا رایدەگەیەنێت: ئەمریكا پشتی لە كوردەكانی باكوری سوریا كرد و خیانەتی لێكردن و پێویستە كورد لەو ناوچەیەی دیاری كراوە بكشێتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، دمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا ڕایگەیاندووە: سەرۆكی روسیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئەنجامی رێككەوتنەكەی نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرەی بە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا راگەیاندوە، ئەویش پشتیوانیی تەواوی رێككەوتنەكە دەكات و ئامادەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوری دوپاتكردوەتەوە بۆ چونە سەرسنوری نێوان سوریا و توركیا.

 

ئەوەشی خستەڕوو: پشتیوانی تەواوی ئەنجامەكانی ئەو كارە دەكات و هێزەكانی پاسەوانی سنوری سوریا ئامادەن بە هاوكاریی لەگەڵ پۆلیسی سەربازیی روسی بچنە سنوری نێوان سوریا و توركیا.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پشتی لە كوردەكانی باكوری سوریا كرد و خیانەتی لێكردن.