نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە

24/10/2019 - 08:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دابەشنەكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا لەلایەن حكومەتەوە بۆتە هۆی ئەوەی نرخی نەوت لەبازاڕی ڕەش گرانتر ببێت، سەرەڕای ئەوەی لەدەستپێكی كارەكانیدا كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بریاریدا بۆ ئەم ساڵ بۆ هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی سپی دابەش بكات بەڵام تا ئێستا كە لەوەرزی پایزداین حكومەت هیچ ئامادەكاریەكی نەكردووە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی.

 

بەراورد بەیەك مانگ پێش ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوت نزیكەی 25 هەزار دینار گرانتر بووە، دەنگۆی دابەش نەكردنی نەوت وگۆڕانی كەشو وهەواش وایكردوە مەترسی گرانتر بونیی لێ بكرێ چونكە تێكڕای هاوڵاتیان لەیەك كاتدا خواستیان لەسەر كڕینی نەوت دەبێ.