فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران: دو کوردی هه‌رێمی‌ کوردستان لەئاوی نێوان فەرەنسا - بەریتانیا گیانیان لەدەستدا

26/10/2019 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی، دو کوردی هه‌رێمی‌ کوردستان لەئاوی نێوان فەرەنسا - بەریتانیا گیانیان لەدەستداوەو بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە هه‌رێم.

 ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاندووه‌، "حسێن موفه‌ق له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێکی دیکەدا به‌داخه‌وه‌ له‌روداوێکی دڵته‌زێندا له‌ئاوی نێوان فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه".

 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، "دوای ئاگاداربونه‌وه‌ له‌روداوه‌که‌ که‌سوکاری حسێن موفەق‌و گروپێکی مرۆڤدۆستی فه‌ره‌نساو فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران‌و کۆنسوڵی گشتی عێراق هه‌مویان له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ حکومەتی فەرەنسا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاونیشتمانییانەی هه‌رێمی کوردستان".

 

بەپێی پاسپۆرتەکەی بێت، حسێن خەڵکی سلێمانییەو لەدایکبوی 25-07-1997ە.