رۆژێك پشوو له‌هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

26/10/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیارە بەبۆنەی یادی "لەدایکبوونی پێغەمبەری سه‌روه‌رو سه‌ردار محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت )"، رۆژێک پشوو لە هەرێمیی كوردستان رابگەیەندرێت.

 

بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، ساڵانە لە رۆژی 12ی ربیع الاول بەبۆنەی یادی "لەدایکبوونی پێغەمبەری سه‌روه‌رو سه‌ردار محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت )" لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی و پشووه‌كه‌ش سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هه‌رێمیی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

 

ئەمساڵیش ئەم رۆژە هاوکات دەبێت بە رۆژی 10ی تشرینی دووەمی 2019، کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە.