كەشناسی: باران بارین و هەورە تریشقە دەستپێدەكات

26/10/2019 - 11:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 26 پلە و لە سلێمانی 23 پلە و لە دهۆك 24 پلەو لە كەركوكیش 29 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا، لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لەكات و شوێنی جیاجیا، هەندێك جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە و كاریگەری لە ناوچە شاخاوییەكان زیاترە.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: سبەی یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 26 پلە و لە سلێمانی 24 پلە و لە دهۆك 25 پلە و لە كەركوكیش 30 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان هەوری تەوا دەبێت و نمە بارانی پچڕ پچڕ لەكات و شوێنی جیاجیا دەبارێت، هەندێك جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە و كاریگەری لە ناوچە شاخاوییەكان زیاترە.