سلێمانی... دەرچوی بەشە پزیشكیەكان گردبونەنەوە

27/10/2019 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە دەرچوی بەشە پزیشكیەكان گردبونەوەو داوای دامەزراندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و هاوكات هۆشداریش دەدەن.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 27-10-2019، بەشێك لە دەرچوی بەشە پزیشكیەكان لە شاری سلێمانی گردبونەوەو داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بە زووترین كات بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەربكەن.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان تاوەكو ئێستا چەندیتن جار گردبونەوەیان بە مەبەستی دامەزراندن ئەنجام داوە، بەڵام حكومەتی هەرێم داواكاریەكانیانی جێبەجێ نەكردوە و لە ئێستا بێكاری و نەبونی هەلی كار چینی گەنجانی كوردستانی گرتۆتەوە.