نێچیرڤان بارزانی: خۆپشاندەران باشكردنی ژیان و گوزەرانیان دەوێت نەك ئاڵۆزكردنی دۆخی عیراق

31/10/2019 - 12:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان دژی گۆڕانكاریە لە دەستوردا ئەگەر بەرژەوەندی پێكهاتەكان و رەوچای فیدراڵیەتی عیراقی تێدا نەكرێت.

لە وتەیەكدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی پارێزەراندا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عیراق وتی: دەستوری عیراق بە هەر گۆڕانكاری و دەستكاری كردنێكەوە دەبێت رەنگدانەوە و تایبەتمەندی سەرجەم پێكهاتەكانی لەخۆ بگرێت، مافی رەوای هەموانی تیا سەلمێنراو بێت.

هه‌ر له‌ میانه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی "ئێمە دژی هەمواری دەستور نین، بەڵام هەر گۆڕانكاریەك زیان بە دیموكرات و فیدراڵی بگەیەنێت دژی عێراق و گەلی كوردە و لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەران یەكناگرێتەوە".

سەرۆكی هەرێم بڕواشی وابوو كە "خۆپشاندەران باشكردنی ژیان و گوزەرانی دەوێت نەك ئاڵۆزكردنی دۆخی عیراق، پێویستی بە سەقامگیری و ئارامییە نەك ئاڵۆزكردن".

باسی لەوەشكرد كە خراپ بەڕێوەبردنی ساڵانی رابردووی حكومەتەكان، عیراقی گەیاندووە بەم دۆخە و وتی: هیچ حكومەتێك ناتوانێت بە ساڵێك چارەسەری كێشەكان بكات، پێویست بە هاوكاری و پاراستنی عیراق لە ئەستۆی هەمومادایە و بە دیالۆگ و لێگتێگەیشتن دەبێت.

لە كۆتایدا رایگەیاند كە ئەوان لە هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە حكوومەتی عیراق بۆ چاكسازی و كەموكوڕیەكان دەكەن.


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved