نرخی دابه‌ش كردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان دیاری كرا

03/11/2019 - 16:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەبەرواری ١/١١ به‌غدا نەوتی  داوته‌ هه‌رێم و نرخه‌كه‌شی دیاری كرووه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات .

غالب محەمەد عەلی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نونه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ دوایی ئەوەی هەفتەی پێشو چەندجارێك قسەمان لەگەڵ بەڕێوبەری بەشی دابەشكردنی سوتەمەنی لەهەموو عێراق و وەكیل وەزیری دابەشكردنی سوتەمەنی عێراق  و وەزارەتی نەوتی عێراق كرد بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم  لەبەرواری ١/١١ به‌غدا نەوتی  داوته‌ هه‌رێم .

بەپێیی نوسراوی (١٥١٣٧)كە لەبەرواری (٣٠/١٠/٢٠١٩) دەرچوە تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەلایەن حكومەتی عێراقی و لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ هەناردەكردنی بڕی (٥٠ )ملیۆن لیتر لەنەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان ،بەم شێوەی لای خوارەوە :

یەكەم :(٢٨٨) هەزار لیتر لەڕۆژێكدا بۆ پارێزگایی سلێمانی لەپاڵاوگەی بازیان وەری دەگرن

دووەم: (٧٢)هەزار لیتر بۆ پارێزگایی هەڵەبجە بەشێوەی ڕۆژانە لەهەمان پاڵاوگە وەردەگیرێت

سێیەم:(٢١٦) هەزار لیتر ڕۆژانە بۆ پارێزگایی هەولێر و لەپاڵاوگەی كەڵەك وەردەگیرێت.

چوارەم: بڕی (١٠٨) هەزار لیتر بۆ پارێزگایی دهۆك لەهەمان پاڵاوگەی كەڵەك وەردەگیرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌ " لەبەرواری ١/١١ ئەو نەوتە گەشتوەتە هەرێمی كوردستان و لیتر بە(١٥٠) دیناری عێراقی دابینكراوە كە بۆبەرمیلێكی نەوت بڕی (٣٠) هەزار دینار دەكات و هەناردەكردنی ئەو نەوتەش تا ماوەی (١١٠) ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت .