ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كێشه‌كانی به‌حزب چاره‌سه‌ر ده‌كات

05/11/2019 - 15:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەنجومەنی دادوەری بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان به‌ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری وتووه‌ كه‌  ئەو كەسە سەر بە زۆنی سەوزەو بچن سەردانی بەرپرسانی حیزبی و حكوومی ئەو سنوورە بكەن وە ناوی چەن بەرپرسیكی پێ وتوون چاره‌سه‌ری گرته‌كه‌یان بۆ بكه‌ن.
لە راگەیەنراوێكدا (كۆمەڵێك لەدادوەران و وئەندامانی داواكارانی گشتی سنوری دادگای تێھەڵچوونەوەی گەرمیان و فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان) رایدەگەیەنن " بوار و سێكتەری دادوەریش كەم تازۆر بەدەر نیە لەگەندەڵی و پێویستی بەچاكسازییە"  لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە" لەسنووری دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان ئەڵبەتە كۆمەڵێك گرفت هەبوون پێویست بوو چارەسەر بكرێن بۆ ئەوەی گەورە تر نەبن كەزیاتر گرفتەكان پەیوەندی بەشێوازی مومارەسەی ئیداری وكارگێری بەڕێز سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوە هەبوو لەگەڵ كۆمەڵیك دادوەری دادگاكانی سنووری خۆی وە لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان و چەند ئەندامێكی داواكاری گشتی" بەڵام تا ئێستا كێشەكان چارەسەر نەكراون، بۆ چارەسەركردنیشی پەنابراوە بۆ ئەنجوومەنی دادوەری "كەمەرجەعەو پێویستە كێشەكان بەئالیاتی یاسایی چارەسەربكات" بۆ ئەو مەبەستە پێنج دادوەر سەردانی جێگری ئەنجوومەنی دادوەریان كردبوو وە یاداشتێكیان پێی دابوو ، ئەویش پێی وتبوون "ئەو كەسە سەر بە زۆنی سەوزە بچن سەردانی بەرپرسانی حیزبی و حكوومی ئەو سنوورە بكەن وەناوی چەن بەرپرسیكی پێ وتبوون ئەوانیش چەند سەردانێكیان كردبوو بەڵكوو كۆتایی بەگرفتەكان بێ وڕەوشی دادوەری سنوورەكە ئاسایی بێتەوە بەڵام هیج ئەنجامێكی لێ سەوز نەبوو "

 

دەقی راگەیەنراوەكە


بەڕێز : سەرۆكی هەرێمی كوردستان 
بەڕێزان : سەرۆكو جێگری حكومەتی كوردستان 
بەڕێز : سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان وئەندامانی پەرلەمان 
بەرێز : جەماوەری كۆردستان و گەرمەسێری  جینوسایدو قوربانی 
یاداشتی ناڕەزایی كۆمەڵێك دادوەری سنووری دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان و داواكاری گشتی فەرمانگەی گەرمیان . 
لەسۆنگەی هەستكردن بەبەرپرسیارێتیمان وە ئەو سوێندەی خواردوومانە كە یاسا وەكوو خۆی جێبەجی بكەین وەبی دەنگ نەبیین بەرانبەر هەر پێشێلكاریی و سنووربەزاندنیكی یاسا لەلایەن هەركەسێكەوە بێ ، وەدژایەتی گەندەڵی و گەندڵكاران بكەین . ئاشكرایە گەندەڵی لەهەموو سێكتەرەكانی حكوومەتو دامو دەزگاكاندا بوونی هەیە و كەس نكوولی لەوە ناكات و حكوومەتی هەرێمیش كارلەسەر پڕۆژەی چاكسازی دەكات ، بواروسێكتەری دادوەریش كەم تازۆر بەدەر نیە لەگەندەڵی و پێویستی بەچاكسازییە . لەسنووری دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان ئەڵبەتە كۆمەڵێك گرفت هەبوون پێویست بوو چارەسەر بكرێن بۆ ئەوەی گەورە تر نەبن كەزیاتر گرفتەكان پەیوەندی بەشێوازی مومارەسەی ئیداری وكارگێری بەڕێز سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوە هەبوو لەگەڵ كۆمەڵیك دادوەری دادگاكانی سنووری خۆی وە لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان و چەند ئەندامێكی داواكاری گشتی ، بەڵام مخابن ئامادەیی بەدی نەكرا سەرەرای چەندین هەوڵ لەلایەن چەندین كەسەوە ئەو بەردەوام بوو لەسەر ئیدارەی قەیرانەكان بەشێوەیەك كەشیك درووست بوو ئەستەم بوو كاری لەگەڵ بكرێ بۆیە پەنابرا بۆ ئەنجوومەنی دادوەری كەمەرجەعەو پێویستە كێشەكان بەئالیاتی یاسایی چارەسەربكات بۆ ئەو مەبەستە پێنج دادوەر سەردانی جێگری ئەنجوومەنی دادوەریان كردبوو وە یاداشتێكیان پێی دابوو ، ئەویش پێی وتبوون ئەو كەسە سەر بە زۆنی سەوزە بچن سەردانی بەرپرسانی حیزبی و حكوومی ئەو سنوورە بكەن وەناوی چەن بەرپرسیكی پێ وتبوون ئەوانیش چەند سەردانێكیان كردبوو بەڵكوو كۆتایی بەگرفتەكان بێ وڕەوشی دادوەری سنوورەكە ئاسایی بێتەوە بەڵام هیج ئەنجامێكی لێ سەوز نەبوو بۆیە جارێكی تر درایەوە لەدەرگای ئەنجوومەنی دادوەری وپاش چەند سەردانیك هاتنەسەر خەتو بڕیاریان دا لیژنەیەك بنێرن و لەنزیكەوە لێكۆڵینەو ە ئەنجام بدات وەلیژنەكە سەرۆكی داواكاری گشتی تیابوو بەڵام ئەوەی تووشی شۆكی كردین وە جێگای سەر سورمان بوو تەنها سەرپەرشتیارێكی دادیان ناردبوو وە تەنها ووتەی سكاڵاكارانی وە رگرتبوو بێ ئەوە ی خۆی ماندوو بكات وەوەكوو پێویست و پیشەییانە و بێ لایەنانه ڕاپۆرتەكەی پێشكەش بكات وە بەڵگەكانی وە كوو پێویست نەخستۆتە ڕوو وە فەرامۆشی كردووە وپێشكەشی نەكردووە . ئیمەی سكاڵاكار كە نریكی ١٥ كەس بووین و ئومێدیكی زۆرمان لەسەری هەڵچنیبوو تووشی شۆك بووین كاتێك هەموومان بەقودرەتی قادر بووین بە تاوانبارو سزای نەقڵی هەندێكمان بۆ سنووری تێهەڵجوونەوەی هەولێرو سلێمانی وسەرجەممان ئیحالە بكرێین بۆ لیژنەی كاروباری دادوەران و داواكارانی گشتی بۆ دادگایی كردنمان كە لەوانەیە سزاكانمان بگاتە كۆتاییی ھێنان بەڕاژەمان و سزایی تری جۆراوجۆر . ئێمە ئەم بڕیاڕەی ئەنجوومەن بەتوندی ڕەددەكەینەوە وە بە ناییاسیی دەزانیین چونكە هەر لەسەرەتاوە پووچەڵە چوونكە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێكی چەواشە كاری تەنهاكەسێك دەرچووە . بۆیە داواكارین ئەم سزا جەماعیە بەزووترین كات پووچەڵ كەنەوە و لیژنەیەكی تر كە لە پەرلەمان وئەنجوومەنی پێك بهینرێ بە مەرجێك هەژموونی سەرۆكی دادگای تیهەڵچوونەوە لەو ماوەیەدا هەلپەسێردرێ بۆ ئەوەی دادەوەر وفەرمانبەران بتوانن ئازادانە ووتە بدەنو لەژیر هەرەشەی سزاداندا نەبن وە ئێمە مانگرتن لەسەرجەم جێگرایەتێكان ڕادەگەیەنیین تاوەكوو داواكاریەكانمان لە چاكسازی وچارەسەری ڕیشەیی گرفتەكان ئەنجام نەدرێ  بەئومێدی چەسپاندنی یاساو گەڕانەەی ماف بۆ خاوەن مافەكان . بژی ئازادی بژی دادپەروەری بژی سەروەری یاسا بمێنن بە خۆشی . 


كۆمەڵێك لەدادوەران و 
وئەندامانی داواكارانی گشتی سنوری دادگای تێھەڵچوونەوەی گەرمیان 
و فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان 
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩