سلێمانی... هاووڵاتیەك دەستگیركرا

06/11/2019 - 14:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەمەبەستی پاراستنی ژینگەو تیك نەدانی ئەمرۆ لەسلێـمانی هاووڵاتیەك دەستگیر كرا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراویكدا كەوێنیەەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە" ئەمرۆ چوارشەممە لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ گەڕەكی كارێزە وشك لە پێناو ڕێگریكردن لە دیاردەی داربڕین توانیان ( ١ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن"

راشیگەیاندوە "ئەو هاوڵاتیە هەستابوو بە بڕینەوەی ( ٢ ) دار لە جۆری ( توو ، كاریبتۆز ) ودواتر هاووڵاتیەكە ڕوبەڕووی یاسا كرایەوە".

پۆلیسی دارستان راشیدەگەیەنێت"پێویستە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان، تاكو بە هەموومان سروشت و ژینگەی كوردستان بپارێزین."