پاسپۆرتی سلێمانی: ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای كەركوك رادەگەیەنێت

06/11/2019 - 14:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای كەركوك و دەوروبەری دەكەینەوە بە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی كەركوك خەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلەكترۆنی لای سكاڵا نوسەكانیان وەستاوە ئەوا هاولاتیانی ئەو شارە دەتوانن چەكی بانك بۆ مامەڵەی پاسپۆرت لە بانكێكی كەركوك ببڕن و دواترسەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلەكترۆنی پاسپۆرت.
دەقی ئاگاداریەكە:

ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای كەركوك و دەوروبەری دەكەین بە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی كەركوك خەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلەكترۆنی لای سكاڵا نوسەكانیان وەستاوە ، هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە ناتوانن فۆرمی ئەلەكترۆنی بەدەستهێنانی پاسپۆرت پڕبكەنەوە، لەبەر ئەوە داوا لە هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە دەكەین كە دەیانەوێت مامەڵەی پاسپۆرت بكەن لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی كەركوك:

١.ئەتوانن چەكی بانك بۆ مامەڵەی پاسپۆرت لە بانكێكی كەركوك ببڕن.
٢.سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلەكترۆنی پاسپۆرت .
٣. پاشان بگەڕێنەوە پاسپۆرتی كەركوك بۆ مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەی پاسپۆرت.