كەسێك كوژراو دوو كەسی دیكەش برینداربوون

06/11/2019 - 15:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
لە بازاڕی قەزای سۆران كەسێك ده‌كوژرێت و دوو كەسی تریش بریندارده‌كرێت و هۆكاره‌كه‌شی كێشه‌ی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ .
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی چەند كەسێك  لەنێو بازاڕی سۆران دەبێـە شەڕیان و لەئەنجامیشدا  كەسێك كوژارو دوو كەسی تریش بریندار بوون.
 
له‌ ئێستا بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ كراوە چەند كەسێك دەستگیركراوە ، هەروەها بریندارەكانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی سۆران.