تایبه‌ت به‌ پشوو.. حكومه‌تی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

06/11/2019 - 15:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام رۆژی شه‌ممه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌وامی ئاسایی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌بێت.


جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام رۆژی شەممەیە و رۆژی یەكشەممه‌ دوامی ئاسایی داموودەزگاكانی حكومەت ده‌بێت و ناكرێته‌ پشوو.