سه‌رۆكایه‌تی داواکاری گشتی هه‌رێم ئاگاداریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

06/11/2019 - 17:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆکایەتى داواکارى گشتى هەرێم لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لە فەرمانگەى داواکارى گشتى گەرمیان دەکات پابەندى دەوام بن و کۆتایى بە پشێوی بهێنن.

ئازاد حەسەن سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم لە ئاگادارکردنەوەیەکدا داواى لە دادوەران و فەرمانبەرانى فەرمانگەى داواکارى گشتى گەرمیان کردوە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن.

لە ئاگادارییەکەدا رونکراوەتەوە "ئەگەر دادوەران و فەرمانبەران کۆتایی بە مانگرتنەکە نەهێنن ڕوبەڕوى یاسا دەکرێنەوە".

دوێنێ سێ شەممە ٥-١١-٢٠١٩، دادوەران و فەرمانبەرانى فەرمانگەى داواکارى گەرمیان بەهۆى دەستێوەردانى حزبى و کەسایەتیە دەستڕۆشتووەکانى ئەو ناوچەیەوە لە کاروبارەکانیان مانگرتنیان ڕاگەیاند و وتیان هەتا سەروەرى بۆ یاسا لە ناوچەکە نەگەڕێتەوە ئامادە نین بچنەوە سەر کارەکانیان.