سلێمانی... بەهۆی تەشهیر و ناوزڕاندنەوە، كەسێك دەستگیركرا

07/11/2019 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تەشهیر و ناوزڕاندنی بەچەند هونەرمەندێك كردبوو .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هونەرمەندێك سكاڵا لەسەر تۆمەتبارێكی نادیار تۆمار دەكەن كە لەڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە ناویان زڕێنراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونێكی وردو ئاشكراكردنی تۆمەتبار توانرا (م ، أ ، ج ) لەدایكبوی 1992 دانیشتوی شاری هەولێر لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.