ئەو دادوەرە كوردەی دادگایی سەدام حسێن ی كرد، لەلایەن هەرێمەوە سزا دراوە

07/11/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكایەتی دادگای تەمیز و ئەنجومەنی دادوەری سزای دادوەر رزگار محەمەد ئەمین دەدات بەهۆی ئەوەی ماوەیەكە وەك ناڕازی بونێك لە كارەكانی ئەنجومەنی دادوەری و وەك ھەڵوێست وەرگرتنێك بایكۆتی دانیشتنەكانی دەستەی گشتی دادگای تەمیزی كردوە.

 

لەتیف شێخ مستەفا لە لاپەڕەی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ فەیسبوك نوسیویەتی: دادوەری ناسراو ڕزگار محەمەد ئەمین كە ئەندامی دادگای تەمیزەو یەكێكە لە دادوەرە لێھاتوو پیشەییەكان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق ، ماوەیەكە وەك ناڕازی بونێك لە كارەكانی ئەنجومەنی دادوەری و وەك ھەڵوێست وەرگرتنێك بایكۆتی دانیشتنەكانی دەستەی گشتی دادگای تەمیزی كردوەو تەنانەت داوای ئەوەی كردبوو بگوێزرێتەوە بۆ دادگاكانی حكومەتی فیدراڵ.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو واتە ھەفتەیەك پێش ئێستا ئەنجومەنی دادوەری سزای ئاگادار كردنەوەی بۆ دەركردوە لەسەر ئەو ھەڵوێستەی و داوای لێكردوە كۆتایی پێ بھێنێ لەوە دەچێ دادوەری باش ئیتر لەكوردستان جێگای نەبێتەوە.