هه‌شت ژن و پیاو به‌ هۆكاری جیا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

09/11/2019 - 17:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا لە خۆرهەڵاتی کوردستان هه‌شت ژن و پیاو به‌ هۆكارى جیاواز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 14ی دیكه‌شیان پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر كراوه‌.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو كه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ چاودێرى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، راپۆرتى پێشێلكارى و گیان له‌ده‌ستدان و له‌سێداره‌دانى هاووڵاتیانى كوردى له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌: له‌ هه‌فته‌ى رابوردوودا شه‌ش كه‌س له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان كۆتاییان به‌ ژیانى خۆیان هێناوه‌ كه‌ له‌وانه‌ چواریان ژن و كچ بوون، هه‌روه‌ها لەو ماوەیەدا هاووڵاتییەکی كوردى خەڵکی بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی كوشتنى به‌ ئەنقەست لەسێدارە درا، هاوكات لەو ماوەیەدا کرێکارێکی خەڵکی شاری میهران سەر بە پارێزگای ئیلام لەکاتی کار و بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەستداوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو: لەماوەی هەفتەی رابوردوودا لانیکەم 10 هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون و به‌شێكیان حوکمی 11 ساڵ بەندکردنیان بە سەردا سەپێندراوە.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌: له‌و ماوه‌یه‌دا کۆڵبەرێک له‌ سنوورەکانی پاوە بریندار بووە و دوو هاووڵاتیی مەدەنیش لە شارەکانی سەوڵاوا و بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە تۆمارکراوە و کۆڵبەرێکی كوردى خەڵکی پاوە-ش بەهۆی تەقینەوی مین قاچێکی لە دەستداوە.