دۆلار گەیشتە ئەم نرخە

09/11/2019 - 21:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەماوەی چەند ڕۆژێكدا نرخی دراوی ئەمریكی بەبەراورد بە سێ ساڵی ڕابوردوو وەك چەند ڕۆژێك پێش ئێستا بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە نەدیوە.

سەرچاوەیەك لە بازاری دۆلارەكەی رایگەیاند "لەماوەی چەند ڕۆژێكدا نرخی دراوی ئەمریكی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوی بەخۆیەوە بینیوە كە سێ ساڵ دەبێت بەوشێوەیە بەرز نەبۆتەوە بەجۆرێك ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ ھەزار دیناربووە، بەڵام تا ١٢٣ ھەزار دینار نرخەكەی بەرز بۆوە".

ڕاشیگەیاند "لەماوەی بەردەوامیی خۆپیشاندانەكان و كەم خستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە، خواست لەسەر دۆلار زۆر بوو، لەماوەی چەند ڕۆژێكدا ھەر ١٠٠ دۆلارێكی ئەمریكی ٣ ھەزار دینار زیادیكرد".

ئاماژە بەوەشدەكات لەئێستادا كە حكومەتی ھەرێم دۆلار بۆ موچەی فەرمانبەران دەگۆڕێتەوە، نرخی دۆلاری دابەزاندووە و لە ئێستادا ھەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەرە بە ١٢١ ھەزار دینارە، چاوەڕوانیشدەكرێت نرخی دۆلار دابەزێتەوە بۆ ١٢٠ ھەزار دینار.

 

ئەوەكاسبكارە ئەوەشی ڕونكردەوە لەماوەی بەرزبون و نزمبونی دۆلار چەندین كاسبكار ھەبووە زیانیان پێگەشتووە بەھۆی كڕینی دۆلار بە ١٢٢ یان زیاتر بەڵام ئێستا نرخەكەی دابەزیوە.