هەولێر... جۆرە ئاردێكی مەترسیدار دەستی بەسەردا گیرا

10/11/2019 - 10:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: كۆگایەكی ئارد لە ناو كۆگاكانی گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر داخراو جۆرە ئاردێكی مەترسیداری فرۆشتووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بڕی 200 تۆن ئاردی هەبوو كە تەوای ئەو ئاردە ئەسپێ لێی دابوو بەشێوەی ناتەندروست بەكۆگا كرابوو، كە بەكەڵكی خواردن نەدەهات.

 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو كە كاردانەوەی یاسایی بەرامبەر شوێنەكە دەگرێتەبەر ئینجا شوێنەكەی دەكرێتەوە.