هەولێر... فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت

10/11/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێك لە جوتیارانی پارێزگای هەڵەبجە فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆییان لە هەولێر كردەوەو تیایدا بەرهەمەكانیان ساغ دەكەنەوە.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 10-11-2019، فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی لە هەولێر نمایشكراو هاووڵاتیانی ئەو شارە بە گرنگییەوە لە بەرهەمی ناوخۆیی دەڕوانن و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن گرنگی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی بدات.

 


بڕیارە فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی لە هەولێر تا ئێوارەی ئەمڕۆ بخایەنێت كە لە پاركی شانەدەر فێستیڤاڵەكە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.