وەزارەتی پێشمەرگە ڕونكردنەوە لەسەر كوژرانی دوو پێشمەرگەكە دەدات

11/11/2019 - 09:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە دوای رووداوەكەی بەردەڕەش لە ئەنجامی دەمەقاڵێ دوو پێشمەرگە بوونە قوربانی و یەكێكی تریش برینداربوو ، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕونكردنەوەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، رایگەیاند :" بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەر لە لیوای 12ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا " .

 

ئەوەشی خستەڕوو:" وەزارەتی پێشمەرگە كەسی پەیوەندیداری دەستبەسەر كردووە ".

 

باسی لەوەشكردووە " لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە پێكدەهێنرێت و دوای ئاشكرابوونی راستییەكان رادەگەیەنین " .