سلێمانی... شەقامێكی دیكە داخرا، شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە

11/11/2019 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ، لەئێستادا شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنەخۆشخانەی هەرێم تا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داخراوە، پێویستە شۆفێران ئاگاداربن.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، لەئێستادا شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنەخۆشخانەی هەرێم تا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەهۆی كاركردنی تیمەكانی شارەوانی سلێمانییەوە بەربەست كراوە، داوا لەشۆفێران دەكەین رێگەی شەقامی خزمەتگوزاریی شەست مەتری بەكاربهێنن.