سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ كۆبوویه‌وه‌

12/11/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆكایەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: " رۆژی دووشەمە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە و بەشێكی تری كاربەدەستانی وەزارەتەكە كۆبوویەوه، ‌كۆبوونەوەكە بە مەبەستی تاووتوێ كردنی كۆتا هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو".

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، " بارزانی جەختدەكاتەوە لەسەر پرۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە و رێكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە دووپات دەكاتەوە".

روونیشیكردەوە، " لە پێناوی ئەم ئامانجەش، وەزارەتەكە لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپادووه بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچوون لەم پرۆسەیە و هەنگاوەكانی رێكخستنی لایەنی كارگێری و یاسایی و دووبارە دارشتنەوەی هەیكەلیەتی وەزارەت و هێزەكانی پێشمەرگە".

گوتیشی: " لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرانە سەر ئەو كۆسپ و تەگەرانەی دێنە بەردەم ئەم پرۆسەیە و جەختكرایەوە لەسەر خێراكردنی پرۆسەكە و براردرا لەسەر كۆبوونەوەی بەردەوام بۆ بەدواداچوون لە پرۆسەكە".