مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌بێت به‌ "600" هه‌زار دینار

12/11/2019 - 15:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

یاسای خانه‌نه‌نشینی عێراقی گۆرانكاری به‌شه‌ر دادێت و گرنگترین گۆرانكاریه‌كانیشی ئاشكرا ده‌كرێت.

به‌ پێێ ده‌قی پرۆژه‌ یاسای خانه‌نشینی عێراق كه‌ وێنه‌یكی ده‌ست "كوریوو" كه‌وتووه‌ كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی دیاركردووه‌ به‌ 600 هه‌زار دینار و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیش "60" ساڵ ده‌بێت.

گرنگترین خاڵه‌كانی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌ یاسای خانه‌نشینی عێراقی بریتییه‌ له‌:

- تەمەنی یاسایی خانەنشین کردن 60 ساڵ ده‌بێت.
- کەمترین موچەی خانەنشینی "600.000" شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناره‌.
- لە 45 ساڵی مافی خانەنشینی هەیە بە مەرجێک 15 ساڵ خزمەتی هەبێت
- ئەوەی 10 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت بڕینی خانەنشینی 5 ساڵ بدات و بە 15 ساڵ خۆی خانەنشین بکات.
- هەر فەرمانبەرێک لە تەمەنی یاساییدا خانەنشین بکرێت موچەی لە "800.000" هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار کەمتر نابێت
- هەر خانەنشینێک دوو منداڵ یان زیاتر "خوار تەمەن 18 ساڵی" بەخێو بکات موچەی لە  "800.000" هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار  کەمتر نابێت
- هەر فەرمانبەرێک بە راپۆرتی پزیشکی خانەنشین بکرێت موچەی لە  "800.000" هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار کەمتر نابێت