وێنه‌.. لەسەر بایكۆتی كاڵای توركی ببینه‌ چی لەم هاوڵاتییه‌ كراوه

12/11/2019 - 16:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان كه‌ بووه‌ هۆی توڕه‌بوونی هاونیشتمانییانی كورد به‌شێك له‌ چالاكوانان و هاونیشتمانیان له‌ باشوری كوردستان بایكۆتی كاڵای توركیان راگه‌یاندوه‌ و كه‌ كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و جێگای سه‌رنجی گشت لایه‌ك بووه‌.

لەشاری هەولێر لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە جامی ئۆتۆمبێلی یه‌كێك له‌ چلاكوانان بایكۆتی كاڵای توركی دەشكێنرێت، لەسەر ئەوەی دروشمی "بایكۆتی كاڵای توركی " بەرزكردۆتەوە و هاوڵاتیه‌كه‌ش بۆ "كوردیو" ده‌ده‌وێت.

پشتیوان به‌رزنجی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی بوونی دروشمی بایكۆتی كاڵای توركی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شكێنراوه‌ به‌ "كوردیو"ی راگه‌یاند" زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ دروشمی بایكۆتی كاڵای توركی به‌ ئۆتۆۆمبێله‌كه‌مه‌وه‌یه‌ و دوێنێ لە گەڕەكی منارە جامی ئۆتۆمبێلەكەمیان شكاندوە."

ئه‌و چاڵاكوانه‌ زیاتر وتی " ئێمه‌ گروپێكین و له‌ گشت چین و توێژێكمان له‌گه‌ڵه‌ و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ ترسنوكانه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت بایكۆتی كاڵای توركی كاریگەری هەبوە و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین و لای خۆشمانه‌وه‌ هاوكاری گشت كه‌سێك ده‌كه‌ین كه‌ په‌ره‌ به‌ كاڵای ناوه‌خۆ بدات ."

ئەلبوومی وێنەکان