سەرۆكی هەرێم: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ یه‌كبخرێنه‌وه‌

13/11/2019 - 08:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كورستان له‌ میانه‌ی مه‌راسیمێكدا له‌ رێوره‌سمی ده‌رچووانی پۆلێك له‌ ئه‌فسه‌رانی كوردستان گوتی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ نیشتیمانی بكرێن و یه‌كبخرێنه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگە، رۆژی سێشەممە 12/11/2019 لە وتارێكدا كە لەمیانەی بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی خولی 26ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی كوردستاندا لە كۆلێژی سەربازیی زاخۆ پێشكەشی كرد ڕایگەیاند: “هەرێمی كوردستان پێویستی بە هێزێكی چەكداری نیشتمانیی خاوەن دیسپلین و پرەنسیپی پێشكەوتووە. هێزی یەكگرتوو، خاوەن بیروباوەڕی نیشتمانی، لە سەرووی هەموو مەبەستێكی سیاسی، حیزبی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەوە بێت. هێزێكی گۆشكراو لەسەر بنەما مرۆییەكان و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە جەنگ”.

لە بەشێكی تری وتارەكەیدا گوتی، پێشمەرگەی بە سیمبولی بەرخودان و ئازایەتی ناوبرد و وتی:”پێشمەرگە و سەرجەم هێزە چەكدارەكانی كوردستان، هێزی خاوەن مۆراڵ و ئاشتیخواز و ژیاندۆستن. ئێوە خاوەن ئەم بیروباوەڕەن. پێشمەرگە كە لە جیهاندا بە سیمبولی ئیرادە و بەرگری لە ئازادی و شارستانیی مرۆڤایەتی ناسراوە، خاوەن ئەو پاشخانەیە لە بیروباوەڕ و بەهای مرۆیی”.