ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

13/11/2019 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێك به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی چوارشه‌مه‌ ئاشكراكرد

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (٧)ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولــی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە کات (١١)ی پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣ بەمشێوەیە بێت:

یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسا و بڕیارانەی خوارەوە بەپێی حوکمی مادەکانی (٧٩ و ٨٠ و ٨٢)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

١پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرھەمە خۆماڵییەکان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق.

٢پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغبردنی نەوت و لێدەرھێنراوەکان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق.

٣پێشنیازەیاسای بیمەی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان-عێراق.

٤پێشنیازەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە ھەرێمی کوردستان.

دووەم: دانان و ئالوگۆڕکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان و پێکھێنانی ٤ لیژنەی ھەمیشەییی پەرلەمان بەپێی مادەکانی (٢٨، ٢٩، ٣٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

سێیەم: خستنەڕووی بیرۆکەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە بەپێی خاڵی ٢ی بڕگەی یەکەم لە مادەی ٤٩ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق:

١بیرۆکەی بەڕێز جوان یونس رۆژبەیانی پەیوەست بە دووبارە تەعریبکردن و مەترسیی ھەموارکردنەوەی مادەی ١٤٠ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق.

٢بیرۆکەی کاروان عبدولرەحمان عبدوڵا پەیوەست بە پرسی چۆنیەتیی شەفافکردنی نەوت لە ھەرێمی کوردستان.