سیمینارێك بۆ (350) قوتابی بەرێوەچوو

13/11/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سیمیناری "به‌ره‌و هیواكان" له‌ شاری هه‌ولێر بۆ نزیكه‌ی 350 خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگا به‌رێوه‌چوو.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 12-11-2019، رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابییانی كوردستان/ لقی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر، هه‌شته‌مین سیمیناری، " چۆن هەڵەو شكستەكان دەگۆڕین بۆ سەركەوتن..؟؟" له‌ زنجیره‌ سیمیناره‌كانی "به‌ره‌و هیواكان" سازكرد.

احمد هه‌ورامی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ری "كوردیو"ی راگه‌یاند: " له‌ پێناوی زیاتر گرنگیدان به‌ خوێندكاران و په‌ره‌دان به‌ لایه‌نی رۆشنبیری و ئاستی خوێندن، ساڵانه‌ لقه‌كه‌مان دوو تا سێ جار سیمیناری هاوشێوه‌ ئه‌نجامده‌دات و مامۆستایه‌كی پسپۆر له‌ بواره‌كه‌ بانگهێشت ده‌كات".

هه‌ر له‌ میانه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا احمد هه‌ورامی بۆ "كوردیو" گوتی: " سیمیناره‌كه‌ له‌ ژێرناونیشانی " چۆن هەڵەو شكستەكان دەگۆڕین بۆ سەركەوتن..؟؟" به‌رێوه‌چوو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ی زنجیره‌ سیمیناره‌كانی "به‌ره‌و هیواكان"،له‌ هۆڵی رۆشنیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌رێوه‌چوو و نزیكه‌ی 350 خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگا تیایدا ئاماده‌بوون و نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند".

رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابییانی كوردستان، رێكخراوێكی ناحكومی قازانج نه‌ویسته،‌ تایبه‌ت به‌ چینی قوتابیان كارده‌كات‌ و به ‌به‌رده‌وامی كۆر و سیمینار و خولی جیا جیا ساز ده‌كات بۆ گرنگیدان به‌ كه‌رتی خوێندن و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنیری گه‌نجان و لاوان.