بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەیەك كارمەندانی تەندروستی گردبونەوە

13/11/2019 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەهۆی بڕینی دەرماڵەی جوگرافییان ئەمڕۆ چوار شەممە كارمەندانی تەندروستی سەیدسادق و پێنجوێن و شارەزوور و قەرەداغ و دوكان گردبونەوەو بڕیاریاندا دەست بە مانگرتن بكەن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 13-11-2019، كارمەندانی تەندروستی سەیدسادق و پێنجوێن و شارەزوور و قەرەداغ و دوكان دەستیان بەخۆپیشاندان كردو داوای پێدانی دەرماڵەی جوگرافی دەكەن كە بەوتەی خۆیان لە لایەن حكومەت و وەزارەتی داراییەوە بڕدراوە.

 


داواكاری كارمەندانی تەندروستی گەڕاندنەوەی دەرماڵەی شوێنی جوگرافییە و بە پێی راگەیاندنی سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیش بڕینی ئەو دەرماڵەیە تەنها پارێزگاری سلێمانی گرتووەتەوە و هەولێر و دهۆكی نەگرتووەتەوە .