روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووپه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت

13/11/2019 - 18:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌رده‌وامه‌ و روونكردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا یۆ موچه‌ ده‌درێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان له‌ وەزارەتی داراییه‌وه‌ سەرەتایی هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم و مووچەی مانگی ٨ی ٢٠١٩ی تەواوی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌م ئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت.

 رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و رۆژی دوو شه‌ممه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌م ئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت.