نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم

14/11/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەری لقی هەرێمی بانکی ناوەندی "عێراق" روونکردنەوە له‌باره‌ی گەیشتنی پارەی بەغدا بۆ مووچە دەدات.

عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی لە لێدوانێکدا رایگه‌یاندووه‌، " هەفتەی داهاتوو فەرمانی خەرجکردنی پارەی بەغدا بۆ مووچە دەگاتە هەرێمی کوردستان".

وتیشی: پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە لە بانکەکاندا هەیە و چاوەڕوانی فەرمانی خەرجکردنن کە عادەتەن لە دوای 16ی مانگەوەیە، هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت.

بڕیاره‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/11/2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان خه‌رج بكرێت.