كەشناسی هەرێم راپۆرتێكی نوێی لەبارەی ئەم سەرمایە بڵاوكردەوە

17/11/2019 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیریا بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەی گەرما بە 3 - 5 پلە دابەزێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەگاتە ژێر سفر.

كەشناسی لە راپۆرتی پێشبینیەكان ئاماژەی بەوەشداوە، خێرایی با لە ھەندێك كات و شوێندا چالاك دەبێت بۆ سەرووی 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بەتایبەتی لە شاری سلێمانی و دەڤەری گەرمیان.

بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 21 و سلێمانی 19 و دھۆك 20 و لە كەركووك 25 پلەی سیلیزی دەبێت.